ئەمرۆی خۆپیشاندانەکانی بەغدا ، دیسان خوێنی لێ ڕژا
بەرپرسانی ئەمنی پزشکی عێراق دەڵین خۆپیشاندانەکانی ئەمرۆی بەغدا ٤ کوژراوو ١٠٠ برینداری لێکەوتۆتەوە .
لەو ڤیدیۆیانەدا کە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بڵاو بۆتەوە دەرکەوتووە هێزەئەمنیەکانی عێراق ڕاستەوخۆ دەستڕێژی گوڵلە لە خۆپیشاندەران دەکەن ، ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا ڕایدەگەێنێت ئەمڕۆ شەممە لە دووای رێکەوتن لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس بۆ کۆتایی هاتن بە توند وتیژیەکان ، بەڵام بەردەوام تەقە لە خۆپیشاندەران کراوە .
هاوکات لە گەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەکان عادل عەبدولمەهدی ڕایدەگەێنێت بەردەوام دەبن لە لێکۆڵینەوەکان و چۆنیەتی کوژرانی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکانی عێراق ، چوونکە لەو باوەڕەدان کوشتن لە هەردووک لا گومانی لەسەرە