لە ئاڵمانیا یادی ٣٠ سالەی رووخانی دیواری بەرلین دەکرێتەوە .

 

لە یاد کردنەوەی ٣٠ ساڵەی ڕووخانی دیواری بەرلین ، ڕێبەرانی وڵاتانی ئاڵمانیا ، پۆڵۆنیا ، کۆماری چیک ، هەنگاریا و سلۆڤاکیا تەیدا بەشدار بوون کە بەشیک لە پاشماوەی دیوارە ڕووخاوەکەش لەوێ داندرابوو .

 

ئانجلا مێرکڵ ڕایگەیاند ، ئەودیوارە بۆتە مێژوو ، مێژووش فێرمان دەکات ، دیوارەکان ناتوانن ڕێگر بن لە ئازادی و بەردەوامی کۆت و بەند .

 

هاوکات بە بۆنەی ئەو ڕۆژەوە پەیکەرێکی نوێی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رانۆڵد ڕەیگان لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەرلین داندرا ، جێگەی باسە پیوەندی مێژووی ڕەیگان و دیواری بەرلین دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەودا ئەو دیوارە هەردووک ئاڵمانیای لێک جیا کردەوە .

 

پەیکەرەکەی رانۆڵد ڕەیگان رۆژی هەینی  لەلایەن مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە داندرا .

 

رەیگان لە ساڵی ١٩٨٧ لە گوتارێک دا گووشار دەخاتە سەر میخائیل گۆرباجێڤ سەرۆکی سۆڤییەتی ئەو کات بۆ ڕووخانی ئەو دیوارە .

 

 

Back to top button