داواکاری مەرجەعییەت لە لایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە وڵام دەدرێتەوە
عادل عەبدولمەهدی لە وڵامی داواکاری مەرجەعییەتی شیعەی عێراق سەبارەت بە گرینگی دان بە داواکاری خۆپیشاندەران ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە .
لەو ڕاگەیەندراوەدا عادل عەبدولمەهدی ، خۆپیشاندانەکانی ئێستا وەک گرینگترین روواو لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ وە ئەژمار دەکات و دەڵێت ئامرازێکی بەهێزە بۆ سەر حکومەت بۆ ئەوەی چاکسازی ریشەیی دەست پێبکات و رێگری لە گەندەڵی بکات .
عەبدولمەهدی لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەیدا بەڵینی دەدات گۆڕانگاری لە وەزارەتەکان بکات و لە سەر داوای خۆپیشاندەران ڕەوتی خێرای چاکسازی بگرێتە بەر .
لە کۆتاییدا سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە خۆپیشاندەران دەکات ، کۆتایی بەو بارگرژییانەی ئیستا بێنن بۆ ئەوەی حکومەت باشتر بتوانێت ئەرکەکانی ڕاپەڕێنێت .