پارەی دیاری کراوی مامۆستایانی وانەبێژ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت
پشتیوان تالیب ،وتەبێژی پەروەوردەی شارباژێر بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا دەکات بە پێی بڕیار رۆژی ١٠/١١/٢٠١٩پارەی دیاریکراوی مامۆستایانی وانە بێژ دابەش بکرێت .
بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە هەموو بەرێوەبەری خوێندنگاکانی سنووری بەرێوەبەرایەتیەکەیان دەکات ، سبەی یەکشەممە دەتوانن لە ژووی ژمێریاری پەروەردە پارەی دیاریکراوی مامۆستایانی وانە بێژ وەرگرن بۆ دابەشکردن .
هاوکات ئاشکرای کرد ئەوە پارەی مانگی ئەیلولی ئەمساڵی خوێندنە