له‌كه‌لار خۆپیشاندان دژی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان ئه‌نجامدرا
خواكوڕك
ئه‌مرۆ دووشممه 12/12/2016 هاوكات له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كه‌ی هه‌ولێر و دهۆك و سۆران خۆپیشاندان له كه‌لاریش بۆ ئیدانه‌كردنی لێدوانه‌كانی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان ئه‌نجامدرا.
كه‌س و كاری شه‌هیدان له كه‌لار خۆپیشاندانێكیان له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌و شاره رێكخست بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و سوكایه‌تیه‌ی به‌خانه‌واده‌ی شه‌هیدان كراوه له‌ژێر په‌رده‌ی داكۆكی كردن له قوتی خه‌ڵك.
له خۆپیشاندانه‌كه‌ی كه‌لار دروشمه‌كانی “به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی” و “شه‌هیدانمان سه‌روه‌رن، خێزانیان تاجی سه‌رن” به‌رزكرابوونه‌وه و داوای به‌ده‌نگه‌وه هاتنی سه‌رجه‌م توێژه‌كانی دیكه‌یان ده‌كرد.
دوای ئه‌وه‌ی سروه عه‌بدولواحید په‌رله‌مانتاری عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان له كه‌ناڵی دیجله‌ی نزیك له نووری مالكی گوتبووی، “ژنی پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كان خۆیان ده‌فرۆشن بۆ په‌یداكردنی بژێوی منداڵه‌كانیان” كاردانه‌وه‌ی فراوانی توێژه جیاوازه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی لێكه‌وته‌وه.