گۆشتی سوور كه‌متر بخۆ بۆ ئەوەی زیاتر بژی
به‌ڵگه زانستیه نوێكان په‌یوه‌ندی نێوان خواردنی گۆشتی سوور و گرفته ته‌ندروستیه‌كانی ئاشكرا كردوه و تیایدا هاتووه كه‌مكردنه‌وه‌ی گۆشتی سوور له ژه‌مه‌كاندا یارمه‌تی درێژ بوونی ته‌مه‌ن ده‌دات.
پسپۆڕان ده‌ڵێن ڕۆژانه خواردنی گۆشت ئه‌گه‌ری مردنی پێش وه‌خت به‌ڕێژه‌ی %10 زیاد ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن له‌جیاتی گۆشتی سوور ئه‌و خۆراكانه بخرێنه ژهمهكانهوه كه بڕێكی زۆر له پرۆتینیان تیادایه وه‌ك” ماسی و چه‌ره‌س و پاقله‌مه‌نیه‌كان و سه‌وزه‌كان” و خواردنی ئه‌م خۆراكانه مه‌ترسی مردنی پێش وه‌خت كه‌مده‌كاته‌وه.
بۆ ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه سوود له سه‌رژمێریه‌كان ته‌ندروستی وه‌رگیراوه هه‌تا هۆكاره‌كانی مردن ئاماژه‌ی پێ بكرێت، پزیشكه‌كان له داتاكانی 8 ساڵه‌وه گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه 500 گرام گۆشتی سوور ده‌خۆن ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆشته ده‌ستكرد بێت یان سروشتی ئه‌وه مه‌ترسی مردنی پێش وه‌خت به‌ڕێژه‌ی %9- 13 زیاد ده‌كات و كه‌مكردنه‌وه‌ی گۆشتی سوور له ژه‌مه‌كاندا توانای باشكردنی ته‌ندروستی و درێژكردنی ته‌مه‌نی هه‌یه بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ.