شاسوار عەبدلواحید بەهۆی گوتنی پێدانی پێنج هەزار دینار بۆ هەر ماڵێك لەبەرامبەر خۆڵ و خاشاك بزانە بەتەمان چی لێ بكەن
شاسوار عەبدلواحید سەرۆكی گروپی كۆمپانیاكانی نالیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیەكان رایگەیاندووە كە لەبەرامبەر خۆڵ و خاشاكی خەڵك لە پرۆژەیەكی ریسایكلبین بۆ شیكەرەوەی ئەم خۆڵ و خاشەكە، بۆ هەر ماڵێك پێنج هەزار دەدات، لەبەرامبەر دا عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان دەلێـت، داوا لە كاك شاسوار دەكەم، كە ئەم پرۆژەیە پێشكەشی دەستەی وەبەرهێنان بكات و خۆی بەدوا داچوونی بۆ دەكات تا دەچێتە واری جێبەجێ كرد”.
شاسوار عەبدلواحید كە یەكێكە لە پۆپۆلیستەكانی هەرێمی كوردستان و بەوە ناسراوە لێدوانی سەیر سەیر زۆر دەدات، بەڵام ئەمجارە پێناچێت لەم لێدوانە دەرچێت و وابریارە شاسوار عەبدلواحید بخرێتە بەردەم ئەم قسەیەی خۆی كە دەلێـت من لەبەرامبەر خۆل و خاشاكی ماڵان بی پێنج هەزار دینار دەدەمە هەر ماڵێك، لەبەرامبەر دا عەلی حەمە ساڵح داوایەكی بەپەلە لە شاسوار عەبدلواحید دەكات زوو پرۆژەكە رادەستی دەستەی وەبەرهێنان بكات، بۆ بەدوا داچوون بۆ ئەم پرۆژەیە”.
عەلی حەمە ساڵح بە شاسوار عەبدلواحید راست دەكات با بفەرمێت بێتە دەستەی وەبەرهێنان من خۆم بەدوا داچوون بۆ ئەو پرۆژیە دەكەم تا بەتەواوی دەكەوێت كار”.