لیۆ میسی ڕیکۆردێکی نوێی تۆمارکرد

به‌ تۆمارکردنی سێ گۆڵ دژی سێلتاڤیگۆ له‌ یاریه‌که‌ی ئه‌مشه‌ویاندا لیۆ میسی ئه‌رژه‌نتینی ڕیکۆردێکی نوێی تۆمارکرد.

به‌ تۆمارکردنی ئه‌م سێ گۆڵه‌ میسی ژماره‌ی گۆڵه‌کانی گه‌یانده‌ ١١ گۆڵ دژی یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ، به‌م جۆره‌ش ئه‌فسانه‌که‌ی تانگۆ توانیویه‌تی به‌رامبه‌ر ٢١ یانه‌ی جیاواز سه‌روو ١٠ گۆڵ تۆماربکات.

شیانه‌ی باسه‌ جیا له‌و ڕیکۆرده‌ش میسی توانی بۆجاری دووه‌م له‌ ژیانی وه‌رزشیدا له‌ یاریه‌کدا گۆڵ به‌ لێدانی سزا و به‌لێدانی ڕاسته‌وخۆش تۆماربکات، که‌ جاری یه‌که‌میان دژی یانه‌ی ئیسپانیۆل بوو له‌ ساڵی ٢٠١٢.

هه‌روه‌ها میسی توانی ڕیکۆردێکی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یه‌کسانبکاته‌وه‌ که‌ ئه‌ویش تۆمارکردنی هاتریکی ژماره‌ ٣٤ بوو له‌ لالیگادا که‌ دۆن له‌ ٩ وه‌رزدا ٣٤ هاتریکی تۆمارکرد به‌ درێسی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و لیۆش له‌ ١٦ وه‌رزدا هه‌ما ڕێژه‌ی هاتریکی بۆ یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌ تۆمارکردووه‌ له‌ لالیگادا.

ڤیدیۆ : گۆڵه‌کانی میسی ببینن


گۆڵی دووه‌م

گۆڵی سێیه‌م

Back to top button