ناكۆكی نێوان بەرهەم ساڵح و كۆسرەت رەسوڵ زۆر زیاتر بووە
بەگوێرەی زانیاریەكان بەرهەم ساڵح و كۆسرەت رەسوڵ دوو جێگرەكەی جەلال تاڵەبانی و سەركردە سەرەكیەكانی ناوەندی بڕیار، بەهۆی ئاراستە گۆرینی سیاسەتی ناو حزبەكەیان لە ئێستادا ناكۆكی قوڵ كەوتۆتە نێوانیان، لە میدیاكانیاندا پەلاماری یەكتر دەدەن.
دوا بەدوای ئەوەی لە حزبەكەی جیابویەوە و پارتێكی بەناوی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی دامەزراند، لەلایان لاهور جەنگی و بافل تاڵەبانی بەرێكەوتنێكی ژێر بەژێر كرایە، سەرۆككۆماری عێراق و بەم بۆنەیەش بەرهەم ساڵح بریاری چوونەوەی بۆ ناو یەكێتی راگەیاند”.
دوای گەرانەوەی بەرهەم ساڵح بۆ ناو یەكێتی بەتەواو ناوبراو چووە ژێر باڵی لاهور جەنگی و بافل تاڵەبانی، بەمەش دژی سەنگەری كۆسرەت رەسوڵ هەنگاوی نا و ئەوەش درێژەی كێشا تا كۆبوونەوەی لووتكەی سێ سەرۆكایەتیەكە لەگەڵ لایانە سیاسیەكان، بەڵام لە ئێستادا پەیوەندیەكانی نێوان كۆسرەت و بەرهەم لەو پەری خراپی دایە“،