ئەمڕۆ بەیانی بومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویـدا دووبارە
پارێزگای ئەزربێجان لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران ئەمڕۆ یەك شەممە دووبارە زنجیرەیەك بومەلەرزەی بەخۆوە بینی و لە ڕاپۆرتێکی دەزگای بومەلەرزەی سەر بە زانکۆی تاران گوتی 10 بومەلەرزە ناوچەی تورکمانجای هەژاند لە پارێزگای ئەزربێجانی ڕۆژهەڵات لە ماوەی 2 کاتژمێری بەرەبەیانی ئەمڕۆ.
هەروەها ئاماژە درا کە هێزە ئەم بومەلەرزەیە گەیشتە 8 .4 پلە لەسەر پێوەری ڕێختەر و لە قۆڵایی 8 کیلۆمەتر ڕوویداوە لە کات ژمێر 43 . 5 بەیانی بە کاتی ناوەخۆی ئێران و شایەنی باسە ڕۆژی هەینی ڕابردوو بومەلەرزەیەك ناوچەی میانە لە هەمان پارێزگای هەژاند و 5 کەس بوونە قوربانی جگە لە بریندار بوونی 300 کەسی دیکە و ڕووخانی سەدان خانوو لە گوندەکانی دەورووبەر.
سەرچاوە : شەفەق نیوز