ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە و تاوتوێ چەند پرسێک دەکەن.
عه‌لی ره‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، به كه‌ناڵی كوردستان 24ی راگه‌یاندووه، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان راوێژكاری ده‌بێت و تێیدا چه‌ند داواكارییه‌ك له باره‌ی په‌یكه‌ربه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه.
ره‌شید زیاتر روونی كرده‌وه، ئه‌وه‌ش هاوكار ده‌بێت بۆ شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، وه‌ك له‌سه‌ره‌تاشه‌وه كابینه‌ی نۆیه‌م كاری بۆكردووه.
ئەو کۆبونەوەیەی حکومەت و ئەنجومەنی پارێزگاکان لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردو پەرلەمانی کوردستان یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەموارکردەوە و کارەکانی بۆ درێژکردنەوە تا هەڵبژاردنی داهاتوو.