بەشیر حەداد: ژمارەی ئەندامانی کورد لە لیژنەی نووسینەوەی دەستوور زیاد دەكرێت
نووسینگەی راگەیاندنی بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، به ھەوڵی جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و گشت فراکسیۆنە کوردستانییەکان، ژمارەی ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی نووسینەوەی دەستوور لە سێ کەسەوە بۆ شەش کەس زیاد کران”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: رۆژی شەممە دکتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نووسراوێكى ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كرد، بۆ زیادكردنى ئه‌ندامانى لیژنه‌كه و بە ھەوڵ و پشتگیریی فراکسیۆنە کوردستانییەکانى نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تواندرا ژمارەی ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی هه‌مواركردننەوەی دەستوور لە 3 کەسەوە بۆ 6 کەس زیاد بکرێت.
ئاشكراش كراوە: ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی نووسینەوەی دەستوور بریتین هه‌ریه‌ك لە د. ڤیان سەبری، د. جوان ئیحسان، د. یوسف محەممەد سادق، د. عەبدولباری مودەریس، د.جەمال کۆچەر و سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایی رێبوار ھادی.