ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مین جار ژماره‌یه‌ك تانك له جۆری ئه‌برامز ره‌وانه‌ی ته‌لته‌مر ده‌كات
ئەندامێكی نوێنەرایەتی باكور و رۆژهەڵاتی سووریا رایدەگەیەنێت كە سوپای توركیا لە هێرشەكەی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان بەردەوامە و رێككەوتن و ئاگربەستەكەی پێشێل كردووە، دووپاتی دەكاتەوە كە هاوكات لە تەواوی ئەو هێرشانەی دەیكات شكستی هێناوە، رەوشی سیاسی ئێستای لە ناوچەكە هیچ بەرچاو روونییەكی نییە، بەڵام دەكرێ لە دوو هەفتەی داهاتوو هەندێك شت روون ببێتەوە.
سه‌رله به‌یانی ئه‌مرۆ سوپای ئه‌مریكا چه‌ند تانكێك له جۆری ئه‌برامزو چه‌ندین ئامێری دیكه‌ی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی ته‌لته‌مر كردووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی رووسیا ئه‌لیۆم، ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره ئه‌م جۆره تانكانه ده‌بیندرێن كه به ئاراسته‌ی شاری ته‌لته‌مر به‌رێكه‌وتوون.
شایانی باسه دوای بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مب، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژئاوای كوردستان، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی دیكه‌ی بۆ پاراستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان گه‌ڕانده‌وه ناوچه‌كه.