میدیاکانى عێراق رێککەوتن کراوە بۆ مانەوەى عادل عەبدولمەهدى بەرپرسانى سیاسیش رەتى دەکەنەوە

 

 

دواى ئەوەى زنجیرەیەک خۆپیشاندان شارەکانى ناوەڕاست و خوارووى عێراقى گرتەوە, داواى دەست لە کارکێشانەوەى سەرۆک وەزیران کرا لە ئێستادا لە لایەن دوو هاوپەیمانى سەرەکى پێکهێنانى حکومەت هەولى ئەنجامدانى رێککەوتنێک هەیە بۆ هێشتنەوەى عادل عەبدولمەهدى وەک سەرۆک وەزیرانى عیێراق.

میدیاکانى عێراق بڵاویانکردۆتەوە کە ژمارەیەك سەركردەی سیاسی و مەزھەبی بە ئامادەیی ئێران لەسەر كۆتاییھاتن بە خۆپیشاندانەكان و مانەوەی عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رێككەوتوون.

لە بەرامبەرامبەردا سەڵاح عوبەیدی وتەبێژی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدریش رەتیكردەوە، موقتەدا سەدر لەگەڵ قاسم سولەیمانی، عەمار حەكیم و كوڕێكی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان بۆ مانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆك وەزیراندا رێککەوتبن.

ھەروەھا سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی شیعه‌كان ره‌تیده‌كاته‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌و رێكه‌وتنه‌وه‌ هه‌بێت كه‌ بۆ مانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ پۆسته‌كه‌یدا كراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ نووسینگه‌ی سیستانی ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ به‌شێك بێت له‌و رێككه‌وتنه‌ی كه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ مانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كردوویانه‌ و هه‌روه‌ها به‌ مه‌به‌ستی كۆتایهێنان به‌ خۆپیشاندانه‌كان.

 

Back to top button