رێکخراوى ئەمینستى: عێراق دەبێتە گۆمى خوێن

دواى بەرێوەچوونى چەند هەفتەیەکى خوێناوى لە خۆپیشاندانەکانى عێراق رێکخراوەکانى مافى مرۆڤ لە جیهان هۆشدارى دەدەن لە کارەساتێکى گەورە لە عێراق و داوا له حكوومه‌تی عێراقی ده‌كات كۆنتڕۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كان بكات تاوه‌كو شه‌پۆلی خوێنڕشتن رابگرن.
بە پێى نوێترین راپۆرتى رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشناڵ، به‌رپرسی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی رێكخراوی ئه‌منستی ئاشكرای كرد كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا هێزه ئه‌منییه‌كان له شاره‌كانی به‌غدا و به‌سڕه شه‌پۆلێكی كوشتن و ده‌ستگیركردنی ده‌ستپێكردووه و ئه‌گه‌ریش رێگرییان لێنه‌كرێت، ئه‌وا عێراق ده‌كه‌نه رووباری خوێن.
هەروەها رێکخراوەکە داوا له حكوومه‌تی عێراقی ده‌كات كه هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقی بدەن تاوه‌كو ئه‌و شه‌پۆلی خوێنڕشتنه‌ی زیاتر له مانگێكه ده‌ستیانپێكردووه له دژی خۆپیشانده‌ران رابگرن و عێراق نه‌كه‌نه ده‌ریای خوێنڕشتن.