وەزارەتى ئەوقاف و کارووبارى ئاینى لە بارەى سنوردارکردنى دراما دۆبڵاژکراوەکان وەزارەتى رۆشنبیرى بە ئەرێنى وەڵامیان داوینەتەوە
دواى ئەوەى وەزارەتى ئەوقاف و کارووبارى ئاینى هەرێمى کوردستان پێشنیارێکى بۆ وەزارەتى رۆشنبیرى کرد لە بارەى کەمکردنەوە و فلتەر کردنى فیلمە دۆبڵاژکراوە بیانیەکان بە تایبەت دراما تورکیەکان وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بە ئەرێنى وەڵامى وەزارەتى ئەوقاف دەداتەوە .
وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئەمڕؤ یەکشەممە، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه: “دوای ئاراستەکردنی نووسراوی فەرمیمان بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری، بە مەبەستی سنووردارکردنی دراما دۆبلاژکراوەکان، ئەمڕۆ به فەرمی وەزارەتی ڕۆشنبیری وەڵامی ئەرێنیی وەزارەتی ئەوقافى دایەوە”.
وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى بڵاو كردووه‌ته‌وه، له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: “به‌هۆى ئه‌وه‌ى دراما دۆبلاژكراوه‌كان له‌گه‌ڵ ئادابى كورده‌وارى ناگونجێن و بوونه‌ته هۆى زیادبوونى ڕێژه‌ى ته‌ڵاق، پێشنیار ده‌كه‌ین ئه‌و جۆره درامایانه سنووردار بكرێن و كه‌متر په‌خش بكرێن”.