وەزارەتى بازرگانى عێراق: بەشە خۆراکى مانگانەى هاوڵاتیان زیاد دەکرێت و فۆڕمى خۆراک دەگۆڕێت بە کارتێکى ئەلیکترۆنى
دواى ئەوەى خۆپیشاندەران داواى چاکسازیان لە حکومەتى عێراقکرد, لە چوارچێوەى ئەو چاکسازیانەى حکومەتى عێراق رایگەیاندن ئەمڕؤ وەزیری بازرگانی عیراق چەند بڕیارێکی دەرکرد و لەناویاندا زیادکردنی بەشە خۆراکی مانگانە و هەلی دامەزراندن.
وەزارەتی بازرگانی عیراق ئەمڕؤ یەکشەممە بۆ هێورکردنەوەى خۆپیشاندانەکان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو تیایدا چەند بڕیاڕێکی دەرکرد لەوانە بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان زیادبکات و، بەڵێنی ئەوەشیداوە فۆڕمی خۆراک بگۆڕێت بە کارتێکی ئەلکترۆنی.
هەروەها وەزارەتى بازرگانى لەبەیاننامەکەدا رایگەیاندووە، وەزارەتی بازرگانی 800 ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا هایسی ژاپۆنی بە شێوەی قیستی درێژخایەن و قازانج دەداتە ئەو کەسانەی بێکارن.
ئەو وەزارەتە راشیگەیاندوە، 161 پلەی وەزیفی دادەمەزرێنێت و کارئاسانیش دەکات بۆ تۆمارکردنی پرۆژەی کاری گەنجان و لێبوردنیان لە سەرجەم باج و رسومات..