شێخ جەعفەر: ئەگەر گۆڕان نێتە پێشەوە ئەمجارە تووشی شكەستی گەورە دەبێت
خواكوڕك
لەمیانی دیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵی كوردستان 24ی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە رایدەگەێنێت، ئەگەر گۆڕان ئەمجارە نەیەتە پێشەوە، نەچێتە سەر مێزی گفتوگۆ وە لە میدیاكانەوە بەردەوامی بە قیرە قیر بدات، ئەوەی مەرگ بۆخی دێنێت.
پاش ئەوەی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بانگوازی بۆ رێكەوتنی لایانەكان كرد، هەموو لایانەكان جگە لە گۆڕان پێشوازی لە پەیامەكەی بارزانی كرد، لەو بارەیەوەش شێخ جەعفەر شێخ مستەفا دەلێت ئەم هەوڵە هەوڵێكی زۆر باشە و پێشوازی لێكراوە لەلایان زۆربەی حزبەكان و خەڵكی كوردستان بۆیە دەبێت هەموومان كێشانە ببەینە سەر مێزی گفتوگۆ، ئەگەر گۆڕانیش ئەمجارە نەچێتە سەر مێزی گفتوگۆ لەوێ چارەسەری كێشەكانی نەكات ئەوە بێشك مەرگ بۆخۆی دێنێت چونكە ئەگەر گۆڕان راست دەكات لەخەمی خەڵكی كوردستاندایە ئەوە چارەسەری كێشەی خەڵك لەمیدیاوە ناكرێت بەڵكو لەسەر مێزی دانووستاندن دەكرێت.
شایانی باسە پێشتر گۆڕان لەبەیاننامەیەكدا ئاڵۆزی لەبارەی پەیامەكەی بارزانی بڵاو كردەوەو و لە هەندێك سەرچاوەدا باس لەوەشكراوە، كە گۆڕان لەسەر پێشوازی لە شاندی پارتی دوو بۆچوونە.