سێ سەرۆکایەتیەکەى عێراق: دەستى حزب لە ناو حکومەت دەبڕین و کۆمسیۆنێکى نوێ هەلبژاردن پێکدەهێنین

 

 

 

دواى ئەوەى سێ سەرۆکایەتیەکەى حکومەتى عێراق و سەرۆکى ئەنجومەندى دادوەرى لە بارەى خۆپیشاندانەکان و داواکاریەکانى خۆپیشاندەران کۆبوونەوە لە دواى کۆبوونەوەکە  بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوەو رایانگەیاند کە دژی بەكارهێنانی توندو تیژین بەرامبەر بە خۆپیشاندەران و كاردەكەن بۆ جێبەجێ كردنی داواكاریەكانیان.

 

ئەمڕؤ سێ سەرۆكایەتییەكە “سەرۆكایەتی كۆمار، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی پەرلەمان” کۆبوونەوە، كە هاوكات ئەنجومەنی داوەری عێراق تێدا بەشدار بوو.لە كۆبووەكەدا باس لەوە كرا كە خۆپیشاندانەكان بزوتنەوەیەكی چاكسازیە و بە هەنگاوێكی گرنگیشیان زانی، هاوكات جەختیات كردەوە كە پێویستە داواكاریانەكانیان جێبەجێ بكرێت.

دواتر لە بەیاننامەیەكدا رایانگەیاند كە كار بۆ بڕینی دەستی حزب لە حكومەتدا دەكرێت، باسی لەوەش كردووە كە ئەنجومەنی دادوەری لێكۆڵینەوە دەستپێدەكات لە گەندەڵ كاران.
هەروەها لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکە  بڕیاردرا كە هەمواری یاسای هەڵبژاردن بكرێت و كۆمسیۆنێكی نوێ پێكدەهێنرێت، پێداچوونەوەش بە دەستووردا دەكرێت.هەروەها بڕیاریشدرا بەكارهێنانى چەك لە دژی خۆپیشاندەران قەدەغە بكرێت و توندوتیژی بەرامبەریان بەكار نەهێنرێت.

 

Back to top button