60 هەزار زەوى لە هەولێر تاپۆکران

 

 

دواى ئەوەى حکومەت ژمارەیەک زەوى لە شێوەى ژمارە بەسەر هاوڵاتیان دابەشکرد, دواى تێپەڕێنى چەندین ساڵ تاپۆ نەکرا بوون, دواى دەست بەکار بوونى کابینەى نوێى حکومەت دەستکرا بە تاپۆکردنى زەویەکان گوته‌بێژی شاره‌وانیی هه‌ولێر رایگەیاندووە ، تاوه‌كو ئێستاش60هه‌زار پارچه‌ی زه‌ویی ژماره‌، تاپۆ كراون و پێش كۆتاییی ساڵ ژماره‌یه‌كی دیكەش‌ تاپۆ ده‌كرێن.

 

كرمانج ده‌شته‌كی، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگەیاندوە: ” تاکو ئێستا ٦٠ هەزار پارچە زەوى تاپۆکراون لەو زەویانەى کە ژماره‌ن و بڕیار دراوه‌ تاپۆ بكرێن له‌ سنووری هه‌ولێر  ئێستا به‌رده‌وامى هەیە و به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو سه‌رجه‌م زه‌وییه‌ ژماره‌كان تاپۆ ده‌كرێن.”

هەروەها گوته‌بێژی شاره‌وانیی هه‌ولێر رایگەیاندووە: “بڕیار وایه‌ پێش كۆتاییهاتنی ساڵ ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی زه‌ویی ژماره‌ تاپۆ بكرێن.”

لە بارەى دەرچوونى یاسایى تاپۆکردنى خانووە زێدەڕۆکان گوتەبێژى شارەوانى دەڵێـت: دوای ئه‌وه‌ی یاساكه‌ به‌ ته‌واوی ده‌ركرا ده‌ست به ‌جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت و خانووه‌ زیاده‌ڕۆكان تاپۆ ده‌كرێن.”

 

Back to top button