لە کەرکووک بە فەرمانى حەشدى شەعبى وێنەى سیستانى لەسەر سەرجەم بارەگا و ئۆتۆمبێلەکان هەڵدەواسرێت
دواى داگیرکردنى کەرکووک لە لایەن حەشدى شەعبى و سوپاى پاسداران بە هۆى خیانەتى یەکێتى لە ١٦ـى ئۆکتۆبەرى ٢٠١٧ کەرکووک بە حوکمى میلیشاکان بەڕێوەدەچێت و ئەمڕۆش بە بڕیارێکى میلیشاکانى شیعە وێنەی عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی عەرەبە شیعەکانی عێراق لەسەر بارەگاکانیان و بە ئۆتۆمبێلەکانیانەوە هەڵدەواسن.
بە پێى زانیارەکانى دەزگاى میدیاییى خواکوڕک کە لە نێو دەزگا ئەمنیەکانى کەرکووک دەستى کەوتوون, هاوکات ژمارەیەک وێنەى دەست کەوتووە کە وێنەى سیستانى بە ئۆتۆمبێل و لەسەر بارەگاکانى حوکمى کەرکووک هەڵواسراون هەروەها هەلواسینى وێنەکان بە فەرمانێکى تایبەتى حەشدى شەعبى بووە.
هەروەها خواکوڕک زانیویەتى فەرمانى هەڵواسینى وێنەى سیستانى لە لایەن حەشدى شەعبى دەرکراوەو هێزەکانى پۆلیسى شارەکەش بەرفەرمانن و دەبێت فەرمانەکە جێبەجێبکەن و وێنەکە هەڵبواسن.
هەروەها سەرچاوەى زانیاریەکان راشیانگەیاند کە بڕیارى هەڵواسینى وێنەى سیستانى دەبێت لەسەر سەرجەم ئۆتۆمبێل و بارەگاکانى حکومى ئەو شارە جێبەجێبکرێت, هەولەکە بۆسڕینەوەی ئاسەوارەکانی کوردستانیبوونی کەرکووک و تەعریبکردنی شارەکەیە