تەقینەوەیەکى بەهێز گرێ سپى دەهەژێنێت
دواى ئەوەى گرێ سپى و چەند ناوچەیەکى دیکەى رۆژئاواى کوردستان لە لایەن سوپاى تورکیا و میلیشیاکانى سەر بەو وڵاتە داگیرکرا, لەو ناوچانە بۆشایەکى گەورەى ئەمنى دروست بووە کە بووەتە هۆى زیاد بوونى تیرۆر لە ماوەى دوو هەفتە شەش تەقینەوە لەو ناچەیە روویداوەو بووەتە هۆى گیان لە دەستدانى ژمارەیەک هاوڵاتى سڤیل
کەمێک لەمەو بەر وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، رایگه‌یاند، له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له شارەدێى سلووک ى سەر بە شارەدێى گرێ سپی 8 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هەر لە بارەى هەوالەکە روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، “ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له شاره‌دێی سلوكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی روویداوه بە هۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتى شەهید بوون.