خواکوڕک زانیارى ورد لە بارەى شەڕەکەى ناو هێزەكانی یەكەی حەفتای یەكێتی بڵاو دەکاتەوە كە دووكەس كوژران و یەكێكی دیش برینداربوو
دواى ئەوەى کێشە دەکەوێتە نێوان چەند پێشمەرگەیەکى یەكەی حەفتا سەر بەیەكێتی لە سنورى بەردەڕەش, بە هۆیەوە دوو کەس کوژران و یەکێکى دیکەش بریندار بوو کە بریندارەکە کوڕى یەکێک لە ئەفسەرە کوژراوەکانە.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە” لە رۆژی 7ی 11ی 2019 لاهور جەنگی سەردانی یەكەی حەفتای پێشمەرگەی یەكێتی دەكات و چەندین ئاڵوگۆڕ لەناو هێزەكانی یەكەی حەفتای یەكێتی دەكات، ئەمەش نارەزایەتی زۆری بەدوای خۆی دا هێنا تا وای لێهات لەسەر ئاڵوگۆڕەكەی هێزەكانی یەكەی حەفتا ئەمرۆ دوو ئەفسەر لەو هێزە بكوژرێن”.
بە پێى زانیاریەکانى دەزگاى میدیایی خواکوڕک ئێوارەى ئەمڕۆ لە نێو لیواى ١٢ـى سەر بە یەکەى ٧٠ـى پێشمەرگە لە سنورى بەردەڕەش شەڕ دەکەوێتە نێوان چەند ئەفسەرو پێشمەرگەیەک، دواتر چەند کەسێک تەقە دەکەن بەو هۆیەوە دوو ئەفسەر دەکوژرێن و پێشمەرگەیەکیش بریندار دەبێت.
لە سنووری بهعشیقهی سهر به شارۆكهی بهردهڕهش شەڕ روودەدات و رائدێکى پێشمەرگەی یەكەی حەفتای یەكێتی بە ناوى سەباح حەمەد شکەوتى خەلکى شارەدێى خەلیفان و مولازمێک بە ناوى محەمەد شێخۆ عەلى خەلکى دینارتە و پێشمەرگەیەک بە ناوى سەداد سەباح حەمەد کە کوڕى رائیدە کوژراوەکەیە بریندار دەبێت لە ئێستادا دۆخەکە کۆنتڕۆلکراوە.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەزگای میدیایی خواكوڕك. شەڕی نێو هێزەكانی یەكەی حەفتا لەسەر ئەو ئاڵوگۆڕە بووە كە لە رۆژی 7ی ئەم مانگە لاهور جەنگی لەگەڵ مستەفا چاورەش كۆبوونەوەیەكیان بەهێزەكانی یەكەی 70 كردووە و ئاڵوگۆڕی چەندین پۆستیان كردووە، ئەمەش بۆتە هۆی نارەزایەتی و لە ئەنجامدا ڕائیدێك ئامادهنهبووه شوێنهكهی بۆ كهسێكی تر چۆڵ بكات بەو هۆیەشەوە شەڕەكە روویداوە.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان شەرەكە لەسەرە ئەوە بووە كە یەكێك لەو كەسانەی كە پۆستی نوێی پێدراوە، ویتسوویهتی پۆسته نوێیهكه وهربگرێ ناوی موقهدهم سهباحه، بهڵام كهسێكی تر بهناوی (مستهفا) رازی نهبووه شوێنهكهی بۆ چۆڵ بكات و له ئهنجام دا برایهكی موقدم مستهفا تهقه لهرائید سهباح دهكات و دهست بهجێ دهیكوژێت.
دەزگای میدیایی خواکوڕک زانیویەتى کە تەقەکەرەکان بران وخەلکى سەروچاوەى سنورى راپەڕینن و بەرەو شوێنێکى نادیار رایانکردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە، كە هێزەكانی یەكەی حەفتاش لە ئێستادا دابەشی سەر بەرە جیاوازەكانی ناو یەكێتی بوونە، لەناو ئەو هێزانەشدا دابەشكاری پشكی باڵە جیاوازەكانی یەكێتی هەیە”.