بزانن لە خۆپیشاندانەكەی سۆران چی روویدا.

خواكوِك
لەدوای ئەوەی لەچەند ناوچەیەكی كوردستان خۆپیشاندانی ناڕەزایێتی كەسوكاری شەهیدان دژ بەوتەكانی ژنە پەرلەمانتارەكەی گۆڕان(سروە عەبدالواحید) بەڕێوەچوو, بە ئامادەبوونی ژمارەیكی زۆری كەس‌و كاری شەهیدان‌و پێشمەرگە لەسۆران خۆپیشاندانێك بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ دووشەممە لەبەردەم دادگایی سۆران خۆپیشاندانێكی بەرفراوان بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتی بەڕێوەچوو, كە دوای خوێندنەوەی یاداشتی ناڕەزایێتی كەس‌و كاری شەهیدان, سكالانامەی كەس‌و كاری شەهیدا پێشكەش كرا, وە لە خۆپیشاندانەكە داواكرا پەرلەمانتارەكەی گۆڕان لەبەرامبەر لێدوانەكانی بدرێتە دادگا.
شایەنی باسە سۆران یەكێكە لەو شارانەی كە زۆرترین شەهیدی هەیە, لە ئێستادا 42 هەزار پێشمەرگەی لە بەرەكانی جەنگە.

 

 

 

15380479_1704240196556714_2410033109894542181_n 15380641_1164547033600618_3240825381071133981_n 15390731_951727171595495_4692078852503283929_n 15390984_1704240433223357_3533689068606649765_n 15401114_951727208262158_5232454549800003071_n 15492080_1704240123223388_4229563785152355802_n 15492534_1704240226556711_7472192880633558325_n 15541337_1704240276556706_3108381900825798013_n

Back to top button