سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گەڵ محەممەد بن سەلمان چاویان بەیەک دەکەوێت
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانەی سەردانی خۆیدا بۆ ئیمارات ، ئەمڕۆ لە گەڵ شێخ محەممەد بن سەلمان جێنشینی ئەبوو زەبی دۆخی هەنووکەیی ناوچەیان تاوتوێ کرد .
لەم کۆبوونەوەدا کە بە بەشداری سەرۆکی راپەڕاندنی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بەرێوە چوو ، دۆخی ئێستای عێراق هەڵسەنگاندنی بۆ کرا و دوولایەن هاوڕابوون لە سەر پاراستنی ئەمنی و سیاسی لە عێراق .
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا چۆنیەتی پێوەندی نێوان ئیمارات و کوردستان و بەگشتی عێراق هاتە بەر باس ، ئەوەش ویستی هەردووک لای بە ئەرێنی لەسەر بوو بۆ بەرهەمهێنانی کارتی تایبەتی ئیماراتی لە عێراق و کوردستان .
لە کۆتاییدا مەترسی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر لە رێگەی شانە نوستووەکانی داعش خرایە بەر باس ، چەخت لە سەر پیوەندی و هەماهەنگی هەمە لایەنە کرایەوە بۆ ڕێگری لە دوپات بونەوەی دیاردەیەکی لەو شێوەیەی لە ساڵی ٢٠١٤ رویدا لە عێراق و ناوچەدا .