شاندی ئەنە کەسەو مەزڵوم کۆبانی کۆبوونەوە

 

لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا لە نێوان شاندی ئەنجوومەنی نشتیمانی کورد ( ئەنەکەسە ) و مەزڵوم کۆبانی فەرماندەیی گشتی ( هەسەدە ) دۆخی رۆژئاوای کوردستان و پێویستیەکانی تاوتوێ کرا .

 

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە لە سەر چۆنیەتی پێک هێنانی یەکڕیزی لایەنەکان هەر دووک لا ڕاوبۆچوونی خۆیان بۆ لایەنی بەرانبەر شی کردۆتەوە .

 

ئەوەی لەو کۆبوونەوەدا گرینگی تایبەتی پێدراوە جەوهەرەی چۆن بەهێزکردن و پتەوی و یەکڕیزی لایەنە کوردیەکان بووە لە رۆژئاوای کوردستان .

 

ئەم زانیاریانە هاوکات لەلایەن ئەنجوومەنی نشتیمانی کورد ( ئەنە کەسە ) پشتڕاست کراوەتەوە .

 

دوواتریش مەزڵوم کۆبانی بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا کردووە هەنگاوی یەکەم وەک کۆبوونەوەی سەرەتایی ئەرێنی بووە، هەنگاوەکانی دوواتریش بەردەوام دەبن .

 

ئەم کۆبوونەوانە لە دووای ئەوە هاتەئاراوە لەداوایەک مەزڵوم کۆبانی داوا لە سەرۆک مەسعود بارزانی دەکات بە لە بەر چاوگرتنی کەسایەتی و کارایی خۆی هەوڵ بدات لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان لێک نزیک کاتەوە .

Back to top button