سوپا سالاری ناوەندی هێزەچەکدارەکانی ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئێران

 

فەرماندەیی ناوەندی هاوبەشی هێزەچەکدارەکانی ئەمریکا بە لەبەرچاوگرتنی هەنگاوی چووارەمی کشانەوەی ئێران لە خالەکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی هۆشداری دەداتە کۆماری ئیسلامی ئێران .

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ، ئاڵمانی مارک میلی لە لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ کەناڵی ( ئەی بی سی ) هاوکات کە باوەڕی بە رێگەچارەی دیپلۆماتیکە بۆ چارەسەری کێشەکان لە گەڵ ئێران دەشڵیت ئێمە بەشێک لە هێزەکانمان لە ناوچەدا دێڵینەوە تا لە کاتی پێویستدا بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بپارێزن ، بۆیەش ئێران دەبێت هەمیشە چاوەڕێی هەڵوێستی چاوەڕوان نەکراوی ئەمریکا بێت .

 

هەر لەمبارەوە مۆرگان ئۆرتێگاس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گووتی ، هەنگاوەکانی ئێران بۆ پاشگەزبوونەوە لە هەندێک خاڵەکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ، هەڵەیەکی زۆر گەورەیە و دەشڵێت ، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هاوکاری کردنی پشکێنەرانی ناوەندی ئەتۆمی نێودەوڵەتی کە چاوەدێری ئێران دەکەن .

Back to top button