ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی داوایەک ئاراستەی دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات

 

ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی داوا لە ئێران دەکات ، بگەڕیتەوە سەرمێزی دانووستان لە گەڵ زلهێزانی جیهانی و وڵاتانی کەنداو .

 

وەزیری راوێژکاری حکومەتی ئیمارات لە بەشی دەرەوەییدا پەی وایە دانووستانەکان تەنیا لە سەرچۆنیەتی ڕێکەوتنێکی خراپی ئەتۆمی نابێت و دەکرێت لە سەر زۆر بوواری تر دانوستان بکرێت .

 

ئەنوەر قەرقاش وەزیری راوێژکاری حکومەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی داوا دەکات بە هەموو لایەک هەوڵ بدەن گرژییەکانی ناوچەیی کەم کەنەوە ، هەر بۆیەش داوا لە ئێران دەکات لە گەڵ زلهێزان و وڵاتانی کەنداو دانووستانەکان دەست پێبکاتەوە .

 

رۆیتەرز ئاشکرای دەکات ئەمڕۆ قەرقاش لە کۆبوونەوەی ڕێکارە گونجاوەکان لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی باسی لە چۆنیەتی سیاسەتی ئێران لە ناوچەدا کردووە .

 

هەنگاوی چووارەمی ئێران بۆ درچوون لە بەشێک لە خاڵەکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی تووشی دڵەڕاوکێ کردووە .

Back to top button