مەسرور بارزانی لە گەڵ ئەنجوومەنی پارێزگاکان کۆدەبێتەوە  

 

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا دەکات ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێی گرفتەکانی هەمەلایەنەی ناوخۆیی لە گەڵ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەولێر ، سلێمانی و دهۆک کۆدەبێتەوە .

 

لەمبارەوە فەهیم عەبدوڵلا ، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک گووتی وا بڕیارە ئەم کۆبوونەوە رۆژی سێشەممە بەرێوە بچێت ، هاوکات لە گەڵ پرسی چارەسەری کێشەکانی ناوخۆیی ، گرفتەکانی بەردەم ئەنجوومەنی پارێزگاکان و داهاتوویان هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت .

 

لە کۆتاییدا گووتی ؛ ئەم کۆبوونەوە بە گشتی ئامانجێکی مەزن دەپێکێت بۆ هاوئاهەنگی نێوان پارێزگاکان لە بوواری بەرژەوەندی و خزمەتی گشتی هاووڵاتیاندا

Back to top button