وەزارەتی پێشمەرگە لە سەر رووداوەکەی بەردەڕەش ڕاگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە

 

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا لە سەر رووداوی تەقەکردنی بەردەڕەش زانیاری دەداتە هاووڵاتیان و ئاشکرای دەکات کەسێکیان وەک تاوانبار دەستگیر کردووە .

 

دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە

 

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە لە ئەنجامی دەمەقاڵێی نێوان دوو ئەفسەر لە لیوای 12ـی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، دوو ئەفسەری پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا.

 

وەزارەتی پێشمەرگە کەسی پەیوەندیداری دەستبەسەر کردووە، هەروەها لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەش لەسەر رووداوەکە پێکدەهێنرێت و دوای ئاشکرابوونی راستییەکان رادەگەیەنین.

 

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

10.11.2019

Back to top button