ڕێگای شەقڵاوە هەریر دادەخرێت

داوا لە شۆفێران دەکرێت ڕێگای گوندی ماوەران – دەربەند بەکار بێنن تا کرانەوەی ڕێگای سەرەکی .
لەمبارەوە فازڵ حاجی وتوبێژی هاتووچۆی هەولێر بە ڕاگەیەندراوێک هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت قیرکردنەوەی ڕێگای شەقڵاوە – هەریر تا ئیستا گەیشتۆتە میراوە و پێویستی بە قیرتاوکردنی تەواوی ڕێگاکە هەیە ، بۆیەش تا تەواو بوونی قیرکردنەکە ڕێگەی سەرەکی دادەخرێت .
هەر بۆیەش شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە ئەوانەی لە سۆران و چۆمانەوە بەرەو هەولێر دێن پێویستە لە ڕێگای جووت سایدی گوندی ماوەران – دەربەند خۆیان بگەێننە هەولێر