خۆپیشاندانەکانی رۆژی یەکشەممە لە بەغدا کوژراوی لێکەوتەوە

لە بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی بەغدا لە رۆژی یەکشەممە ٦ کەس کوژران و دەیان کەسی تریش بریندار بوون .

کوژراون و بریندار بوونی هاووڵاتیانی عێراقی بە دەستی پۆلیسی عێراقی لە کاتێکدایە لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزەئەمنیەکانی ڕێکەوتن کرا بوو ، سەبارەت بە کەم بوونەوەی توند و تیژیەکان .

 

لە سەرەتای دەستپێکی ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی بەغدا و شارەکانی تری عێراق ، لە دووای کوژرانی زیاتر لە ٢٣٠ هاووڵاتی سەرۆک وەزیرانی عێراق . لیژنەی لێکۆڵینەوەی پێک هێنا و ڕایگەیاند دەستانێک هەن کە دەیانەوێت ئاژاوەکان زیاتر پەرە بستێنن ، بۆیە داوای لە لیژنەکە کرد لێکۆڵینەوەکان لە چۆنیەتی کوشتنی هاووڵاتیان و هێزەکانی ئەمنی دەست پێبکەن .

سەرەڕای هەمەموو بەڵین و لێکۆڵینەوەکان تا ئیستاش ڕوون نییە کوژراوەکان بۆ بە قەناس دەپێکرێن و قەناسەکان سەربە کام گروپ و فیرقەی جیاوازی سیاسی و ئەمنی عێراقن

Back to top button