سودی خواردنەوەی ئاو پێش ژەمی بەیانیان

خوارنەوەی ئاو پێش ژەمی بەیانی یان بە گەدەی بەتاڵ بخورێتەوە هۆکارە بۆ شێدارکردنەوەی جەستە و باشکردنی کرداری هەرس و نەمانی غازاتی سک.

ماڵپەڕی “مەوزوع” لە هەواڵێکدا ئاماژە بە گرنگی خواردنەوەی ئاو دەکات پێش ژەمی بەیانیان، واباشترە نیو کاتژمێر پێش نانخواردن ئاو بخورێتەوە، کە ئەم سوودانە بە جەستە دەبەخشێت:

– هۆکارە بۆ کردنە دەرەوەی ژەهر لە جەستە و نەمانی غازاتی سک.

– لەش شێدار دەکاتەوە و ڕەونەقی بە پێست دەدات.

– کرداری هەرس ئاسان دەکات و بەد هەرسی ناهێڵێت.

– کۆڵۆن پاک دەکاتەوە لە خواردنە هەرس نەکراوەکان.

– کێشی لەش دادەبەزێنێت، چونکە گەدە قورس دەکات، کەمتر خۆراک دەخۆیت و چەوری دەتوێنێتەوە.

Back to top button