نەیمار گەڕایەوە بارسێلۆنا

نەیمار دا سیلڤای بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسي، بە سەردانێک گەیشتە بارسێلۆنا و هاوڕێکانی بەسەرکردەوە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، شەوی شەممە نەیمار لە یاریگەی کامپ نو ئامادەبوو لە یاری نێوان بارسێلۆنا و سێلتا ڤیگۆ لە گەڕی 13ی لالیگا و سەیری ئاستبەرزی مێسی و هاوڕێکانی کرد.

نەیمار لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی لەگەڵ ناتالیا بیکۆی هاوڕێی لە شاری بارسێلۆنا بڵاوکردەوەو دواتر سەردانی هاوڕێکانی لە یانەی بارسێلۆنا کردووە.

نەیمار ئێستا پێکانی هەیە و ناتوانێت مەشق و راهێنانەکانی لەگەل یانەکەی ئەنجامبدات و لە زۆربەی ئەو کاتانەی لە یانەکەی دادەبرێت بە دەرفەت دەزانێت سەردانی شاری بارسێلۆنا بکات و لەگەڵ هاوڕێکانی کۆببێتەوە لە یانەی بارسێلۆنا.

Back to top button