لە ژێر چاودێری مەسرور بارزانی ئەمڕۆ دوو وێستگەی نوێی کارەبا له‌هه‌ولێر دەکرێنەوە

بریاره‌ پاش كه‌مێكی تر له‌ژێر چاودێری مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان، لەگرد جوتیار وێستگەی گۆڕینی كارەبا(گرد جوتیار) دەكرێتەوە.

له‌كاتژمێر 11 ى پێش نیوه‌رۆیش لەمەراسیمێكدا بەئامادەبوونی وەزیری كارەبا و پارێزگاری هەولێر وێستگەی گۆڕینی عەنكاوە لەسەر 110 مەتری تەنیش چوارڕیانی عەنكاوە دەكرێتەوە ، ئەم دوو وێستگەیە رۆڵێكی گرنگی لەكەمكردنەوەی بارزۆری سەر فیدرەكان و توڕەكانی كارەبا لەتەواوی ئەو ناوچەیە دەبێت.

Back to top button