د. ڤیان سهبری: ئەمڕۆ لیژنەی ھەمواركردنەوەی دەستوور كۆدەبێتەوه و سەرۆكی لیژنەكهش ھەڵبژێردرێت
ئەمڕۆ لیژنەی ھەمواركردنەوەی دەستووری عێراق كۆدەبێتەوە، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتیش لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەكە بۆ دیاریكردنی میكانیزمەكانی ھەمواركردنی دەستووری عێراقە.
ڤیان سەبری، سهرۆكی فراكسیۆنی پارتی و ئەندامی لیژنەی ھەمواركردنەوەی دەستوور، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووه، بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر ١١ لیژنەی ھەمواركردنەوەی دەستووری عێراق كۆببێتەوە، كە ھەر ٦ ئەندامەكەی كورد تێیدا بەشدار دەبن.
سەبری زیاتر گوتیشی، كۆبوونەوەكە بۆ دیاریكردنی میكانیزمەكانی ھەمواركردنی دەستووری عێراقە، ھاوكات بڕیاریشە لەم كۆبوونەوەیەدا سەرۆكایەتیی لیژنەی ھەمواری دەستوور ھەڵبژێردرێت.