واشنتۆن ناڕەزایی لە بەکارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران دەربڕی و دووپاتی کردەوە : عێراقیەکان لە تەك ئێران و میلیشیاکانی ناوەستن

لە بەیانـنامەیەك دا ویلایەتە یەکگرتوەکان ئەمڕۆ دوو شەممە ناڕەزایی دەربڕی لە بەکارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەرە عێراقیەکانی و گوتیشی نیگەرانین لە بەردەوامی هێرشەکانی سەر ناڕازیبووان و هاوڵاتیانی سڤیل و چالاکوانان و دەزگا ڕاگەیاندنەکان ئەمە جگە لە ڕاگرتنی هێڵی ئەنتەرنێت و پێیـیان وایە عێراقیەکان هەرگیز لە تەك ئێران و میلیشیاکانی ناوەستن.

بەیانـنامەکە ئاماژەی دا کە ویلایەتە یەکگرتوەکان دەچێتە نێو شاندی یارمەتیدەری سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بە بانگێشتی حکومەتی عێراق بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران و ئەنجام دانی هەڵبژاردنێکی پێشوەختە و داوایان لە کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی کرد بەشداربن لەم شاندە بە مەبەستی پشتیوانی دواڕۆژێکی باشتر بۆ گەلی عێراق.

سەرچاوە : الغــد بریس

 

Back to top button