وەزارەتی دارایی و ئابووری هه‌رێم بڕیارێکی دەرکرد

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دامەزراندنی یەكەی ژمێریاری بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەدات.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هه‌رێم به‌ژماره‌ 6894  كه‌له‌رۆژى 21 ى 10 ى 2019 ده‌رچووه‌ به‌واژووی ئاوات جه‌ناب وه‌زیری دارایی  كه‌تێیدا  بڕیاردراوە بە پێکهێنانی لێژنەیەک بە سەرۆکایەتیی و ئەندامییەتی ئەو فەرمانبەرانەی کە ناویان لە نووسراوەکەدا هاتووە بۆ مەبەستی پێداچوونەوە بە رێنماییەکانی دارایی و دەرکردنی رێنمایی نوێ.

به‌پێى بریاره‌كه‌ى دارایی و ئابووری لەمەودوا لەلایەن ئەم لێژنەیەوە کە لە8 کەس پێکهاتوون پێداچوونەوە بە رێنماییەکانی دارایی و دەرکردنی رێنمایی نوێ دەکرێت.

Back to top button