سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: پڕۆژەیاسای چاکسازی لە قۆناغی کۆتاییدایە و لەم نزیکانە دهگاته پەرلەمان
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لەم نزیکانەدا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەیاسای چاکسازی بۆ پەرلەمان دەنێردرێت و ئامادەکردنیشی لە قۆناغی کۆتاییدایە، و بەم نزیکانە ئامادەکارییەکانی تەواو دەبێت.
لە بارەی کاتی ناردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی بۆ پەرلەمان، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاشکرای کرد، ”لەم نزیکانەدا“ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەیاساکە ڕەوانەی پەرلەمان دەکات.
لە ماوەی ڕابردوودا چەند جارێک کۆبوونەوەی تایبەت بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی ئەنجام دراوە و حکوومەتیش داوای لە لایەنەکان کردووە، تێبینییەکانیان لەبارەی پڕۆژەکەوە ڕەوانە بکەن.