گوتەبێژی حکوومەت: سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگاکان کۆدەبێتەوە
گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا دەکات ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێی گرفتەکانی هەمەلایەنەی ناوخۆیی لە گەڵ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەولێر ، سلێمانی و دهۆک کۆدەبێتەوە .
جووتیار عادل لە لێدوانێکیدا به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاندووه، بڕیارە لەم هەفتەیەدا مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک کۆدەبێتەوە.
گوتەبێژەکەی حکوومەتی هەرێم روونیکردەوە، کە مەبەستی سەرەکی کۆبوونەوەکە، پێداچوونەوە بە ئەرک و ماف و پێداچوونەوەی ئیشوکاری حکوومەتە بە گشتی و کەمکردنەوەی رۆتینە، کە وەک لە هێڵە گشتییەکانی کارنامەی ئەم کابینەیەدا هاتووە، هاوکات پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە هاووڵاتیان لە لایەک، لە لایەکی دیکە گوێگرتنە لە دید و بۆچوونی ئەنجوومەنەکانیش لە لایەن سەرۆکی حکوومەتی هەرێمەوە.