كۆشكی سپی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات لەعیراق

کۆشکی سپی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق دەکات و باسلەوەش دەكات میلیشیاکانی سەر بە ئێران خۆپیشاندەرانی عیراق سەرکوت دەکەن.
لەبارەی بارودۆخی عیراقەوە كۆشكی سپی ئەمریكا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و نیگەرانی لەبارەی هێرشەكان بۆ سەر خۆپیشاندەران و چالاكوانان و راگەیاندنەكان دەردەبرێت.
کۆشکی سپی هەروەها رایگەیاندووە: “سەرەڕای ئەوەی تووندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکاردێت و رێگەنادرێت دەستیان بگاتە ئینتەرنێت، بەڵام دەنگی گەلی عێراق بیستراوە کە داوای هەڵبژاردن و چاکسازی دەکات”. داواشدەکات “کۆتایی بە تووندوتیژی و ئاڵۆزییەکانی عێراق بێت و وڵاتەکە بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە هەنگاو بنێت”.
هەروەها کۆشکی سپی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی لە عیراق کردووە و  میلیشیاکان و لایەنە سیاسیەکانی سەر بە ئێرانیشی بە دزینی داهاتی عیراق و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران تۆمەتبار کردووە. هه‌روه‌ها میدیا جیهانییەكان بڵاویانكردۆته‌وه‌كە قاسم سولەیمانی و لایەنەكان لەسەر سەركوتكردنی خۆپیشاندەران  و كۆتاییهێنان بەزەبری هێز رێككەوتوونە.
Back to top button