سێ تەقینەوەی به‌ ھێزله‌ رێگای سێ ئۆتۆمبێل قامشلۆی هه‌ژاند

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان روویاندا، كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا سێ ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له‌ دوای یه‌ك قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستانی هه‌ژاند به‌ هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی سڤیل شه‌هید و بریندار بوون.
به‌ پێی زانیاریه‌كانی دەزگای میدیایی خواکوڕک كاتژمێر چوار و ده‌ خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێ تەقینەوەکە یەک لەدوای یەک روویانداوە و یەکێک لە تەقینەوەکان لە بازاڕی سەوزە و میوەی شارەکە بووە كه‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی سڤیل شه‌هید بریندار بوون.

سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان ئاشكراشیانكرد كه‌ ته‌قینه‌وه‌كان له‌ شه‌قامی وه‌حده‌ روویانداوه‌ كه‌ ناوچه‌یه‌كی میلله‌  تا ئێستا سێ شەهید و بیست و شەشە کەش بریندار بوونە و زیانێكی زۆری ماددی به‌ر بازاڕه‌كه‌ كه‌وتووه‌.

جیاوازی نێوان تەقینەوەی یەکەم و دووەم تەنیا پێنج خولەک بوو، هه‌موو ته‌قینه‌وه‌كان بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوبوون.

Back to top button