سوپا سالاری ئه‌مریكا: شه‌ش سه‌د سه‌رباز له‌ باكوری سوریا ده‌هێلینه‌وه‌ بۆ هاوكاری هه‌سه‌ده‌

 

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سوپاسالاری هاوبه‌شی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له‌ باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ئاشكرای كرد و هاوكات رایگه‌یاند: پێویسته‌ له‌ ناوچه‌كه‌ بمێننینه‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بین له‌ گوشار خستنه‌ سه‌ر پاشماوه‌ی تیرۆریستان و سه‌رجه‌میان له‌ناو ببه‌ین و ڕێ له‌ دووباره‌ خۆڕێكخستنه‌وه‌ و زیندووبوونه‌وه‌یان بگرین.

له‌مباره‌وه‌ جه‌نه‌رال مارك میلی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ كه‌ناڵی “ئه‌ی بی سی”ی ئه‌مه‌ریكی ڕاگه‌یاند، سه‌رۆك تره‌مپ بڕیاری داوه‌ به‌ گشتی پێنجسه‌د بۆ شه‌شسه‌د سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌ سووریا بمێننه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له‌و ژماره‌یه‌ دووسه‌د سه‌ربازیان له‌ ناوچه‌ی ته‌نه‌فی سێگۆشه‌ی سنووری عێراق، سووریا ئوردن ده‌بن و ئه‌وانه‌ی تریش له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات جێگیر ده‌بن و هاوكاری هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ ده‌كه‌ن له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستاندا.

Back to top button