خه‌ز عه‌لی : پێشنیاری ئه‌مریكا بۆ هه‌لبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عێراق ره‌د ده‌كه‌ینه‌وه‌

قه‌یس خه‌ز عه‌لی سه‌رۆكی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق راگه‌یێندراوه‌كه‌ی كۆشكی سپی ره‌تكرده‌وه‌ له‌ باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عێراق.

خه‌ز عه‌لی له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌ تویتێكیدا نووسیویه‌تی: به‌یاننامه‌‌كه‌ی كۆشكی سپی ئاستی ده‌ست تێوه‌ردانی ئه‌مریكا له‌ كارووباری ناوخۆی عێراق ده‌رده‌خات، هه‌روه‌ها ده‌ریده‌خات كه‌ پڕۆژه‌ی هه‌لبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عێراق پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌مریكی له‌ بنه‌ره‌تدا ده‌یانه‌وێت نوێی بكه‌نه‌وه‌ ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ مه‌رجه‌عیه‌تی دینی پێشوتر ره‌دی كردۆته‌وه‌.

 

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ قسه‌ی كۆتای قسه‌ی مه‌رجه‌عیه‌ته‌، كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای داوای خۆپیشانده‌ره‌ گه‌نجه‌كان خراوه‌ته‌ روو.

Back to top button