ئاڵمانیا : هەموو گەمارۆ نێودەوڵەتیەکان بە سەر ئێراندا دەسەپێندرێنەوە
ئاڵمانیا : لە ئەگەری بەردەوامی ئێران بۆ دەرچوون لە خاڵەکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ، هەموو گەمارۆ نێودەوڵەتیەکان بەسەر ئێراندا دەسەپێتەوە
وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا رۆژی دووشەممە هۆشداری دایە ئێران و ڕایگەیاند لە ئەگەری بەردەوامی پاشەکشەی ئیران لە خاڵەکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی هەموو گەمارۆکانی پێشووی نێودەوڵەتی بە سەر ئێراندا دەسەپێتەوە
هایکۆماس لە سەرەتای دەستپێکی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەورووپا لە بروکسێل لە توێی وتارێکدا هۆشداری دایە ئێران و گووتیشی ئێران دەتوانێت خۆی لە گەڵ رێکەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ بگونجێنێت .
هایکوماس لە کۆتاییدا دەڵێت : هەرسێک وڵاتی ئەورووپایی واتە فەڕەنسا و ئاڵمانیا و بەریتانیا ئێوارەی رۆژی دووشەممە لە پاریس کۆدەبنەوە ، بۆ تاوتوێی چۆن وڵامدانەوەی ئێران لە ئەگەری بەردەوامی ئەو وڵاتە بۆ دەرچوون لە بەشە جیاوازەکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی