فڕۆكه‌یه‌كی توركیا له‌ ئامه‌د كه‌وته‌ خواره‌وه‌

خواكوڕك
ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئاسمانی شاری ئامەی باكوری كورستان فرۆكەیەكی توركیا كەوتە خوارەوە.
لەو بارەیەوە سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای توركیا له‌ جۆری ئێف 16 له‌ كاتی ئه‌نجامدانی مه‌شق و راهێنان له‌ شاری ئامه‌د كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیاری میدیای توركیا، فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌كه‌ توانیویه‌تی به‌ سه‌لامه‌تی رزگاری بێت.

Back to top button