یەکێتی ئەورووپا ســزای تـورکیـا دەدات

 

ئەمڕۆ دووشەممە یەکێتی ئەورووپا سیستەمێکی ئاشکرای کرد بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا بەهۆی چالاکیەکانی گەڕان بە دوای گازی ڕێگا پێ نەدراو لە دەریای ناوەڕاست و نزیك کەنار ئاویەکانی قوبڕس ، لەم بارەوە وەزارەتی دەرەوەی فراکسیۆنە ئەورووپیەکان پڕۆژەیەکی خستە ڕوو بۆ سزادانی کەسایەتی و قەوارەکانی بەرپرس لە چالاکی گەڕانی ڕێگا پێنەدراو بە دوای هەیدرۆکاربۆنات

 

یەکێتی ئەورووپا گوتی ئێستا وڵاتانی ئەندام دەتوانـن ناوی ئەو کەسانە پێشکەش بکەن کە پێویستە ناویان تۆمار بکرێ لە لیستی سزادراوان و هەروەها سزاکان قەدەغەی گەشت و بلۆك کردنی سامانەکانیان لەخۆ دەگریت و بۆ هەموو کۆمپانیایەکی ئەورووپی یاخود هاوڵاتیانی قەدەغەیە یارمەتی دارایـیان پێشکەش بکەن

 

سەرچاوە : سکای نیـوز

Back to top button