بە فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لیژنەیەک بۆ پرۆسەی یەکخستنەوەی پێشمەرگەی کوردستان دادەمەزرێت
ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگە لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە سەر چەند ڕاسپاردەیەکی تایبەت چەختی کردەوە .
نێچیرڤان بارزانی لەم کۆبوونەوەدا لایەنە پێوەندیدارەکانی بۆ پێک هێنانی لیژنەیەک ڕاسپارد بۆ پەلە کردن لە بەداوا داچوونی پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و ڕێڕەوەکانی چاکسازی لە وەزارەتەکەدا .
ئەم کۆبوونەوە کە بە ئامادەیی جێگرانی سەرۆکی هەرێم و وەزیر و فەرماندەباڵاکانی پێشمەرگەی کوردستان پێک هاتبوو ، تاوتوێی هەموو هەنگاوەکانی ئەرێنی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە کرا و گیرو گرفتەکانیش تیشکیان خرایە سەر .