وەزارەتی تەندروستی ئاگادارییەک دەداتە نەخۆشخانە تایبەتەکان

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کات و چۆنیەتی نەشتەرگەری بۆ نەخۆشخانە تایبەتەکان دیاری دەکات .

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ، لە کاتی بەیانیاندا هیچ نەخۆشخانەیەک بۆی نییە نەشتەرگەری ئەنجام بدات .

 

محەممەد قادر فەرەج وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان هاوکات ڕادەگەێنێت لادان لە یاسای دیاریکراو سزای بە شوێنەوە دەبێت .

بە پێی هەمان ڕاگەیەندراو کاتی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە تایبەتەکان لە کاتژمێر ٢ ی پاش نیوەڕۆ دەست پێدەکرێت .

Back to top button