رووسیا : هەوڵی ئەمریکا بۆ دەستبەسەرداگرتنی نەوتی سووریا نایاساییە
بە پێی هەواڵی رۆژنامەی تورکی ( حورییەت دەیلی نیوز ) ، سێرگەی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا رۆژی دووشەممە ڕایگەیاندووە ، هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دەست بە سەر داگرتنی نەوتی سووریا نایاساییە .
لاڤرۆڤ لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە پایتەختی ئەرمینیا ڕایگەیاند ، ئەو هەوڵەی ئەمریکا شێوەیەک دزی کردنە لە کانزاکانی سروشتی ئەو وڵاتە ، لە لایەکی تریشەوە دەبێتە هۆی پەرە ئەستاندنی گرژی و ئاڵۆزیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست